حەراسەتی زانکۆی ورمێ خوێندکارێکی کوردی لەخوێندن بێبەش کرد
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ورمێ لەلایەن حەراسەتی ئەو زانکۆیەوە بۆ ماوەی یەک تێــرم لە خوێنـدن بێبەش کــرا.
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ورمێ لەلایەن حەراسەتی ئەو زانکۆیەوە بۆ ماوەی یەک تێــرم لە خوێنـدن بێبەش کــرا.
كرێكارانی لەسەر دەركراوی كارگەی "فولاد زاگروس"ی قوروە دوای ئەوەیكە داواكارییەكانیان هیچ ئەنجامێكی لێنەكەوتەوە، جارێكی دیكە لەبەر دەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێكهێنا.
ناوەندێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان داوای لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کردووە کە کۆتایی بە کوشتنی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرەب لەژێـر ناوی جیایی خوازیدا بێنن.
کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، خوێندکاری و مەدەنیی کورد بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە کوردستانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
ژنێکی خەڵکی شاری ورمێ کە ساڵی رابردووش کوڕەکەی لە سێدارە درابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.
زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری کورد وئێرانی لە پرۆژەی ئاو و رێگەو بانی "پوورنامە"ی شاری سلێمانی، ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی ئەحمەد شەهید سەبارەت بە پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، چەندین زیندانیی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دران.
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
دوابەدوای شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوان و گروپی جەیشولعەدل لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ١٦ ئەندامی ئەو گروپەی لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە دا.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوای لەلێپرسراونی حکوومەتی ئێران کردووە، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەتۆمەتەکانیان تەبرەئە بکەن.