شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەرشەد فەرزادبەند لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەرشەد فەرزادبەند" خەڵکی گوندی "ناره" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

سەرکوتی نەورۆز لە سەقز؛ فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی خەڵکی سەقز پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ساحیب لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

نەغەدە؛ سلێمان چووپانی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سلێمان (سامان) چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ نەغەدە
کوردستان

شنۆ؛ بانگکردن و لێپرسینەوە لە کەریم مەلاعەلیزادە، چالاکی مەدەنی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا

٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ لە درێژەی شەپۆلی بانگکردنی چالاکن و هاووڵاتییانی کورد لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستاندا، کەریم مەلاعەلیزادە، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ بانگی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و هەڕەشەی لێ کرا…

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

بۆکان؛ حەسەن کاکایی، هونەرمەندی کورد بانگ و هەڕەشەی لێ کرا کە نابێ بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بکات

٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی بۆکان، حەسەن کاکایی هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی و ناسراوی کوردی خەڵکی بۆکانی چەندین جار بانگ کردووە و هەڕەشەی لێ کردووە کە مافی بەشداریکردنی لە هیچکام لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا نییە.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

سنە؛ بانگکردن و لێپرسینەوە لە کاژیک محەممەدڕەزایی لەلایەن ئیتلاعەتەوە

٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ کاژیک محەممەدڕەزایی، لاوی کوردی خەڵکی سنە و لە نزیکەکانی سۆما محەممەڕەزایی، چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو، بانگی ئیتلاعات کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرا.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

بانە؛ ڕەحمان ئەحمەدی پاش بانگکران بۆ دادگا بە بیانووی تاپۆ دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەحمان ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە پاش بانگکران بۆ دادگا بە بیانووی تاپۆ دەسبەسەر و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سێ ساڵ بەندکرانی داسەپاو ڕەوانەی بەندیخانەی بانە کرا.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بانە
کوردستان

درێژەی دەسبەسەرکرانی چالاکی ژن لە کوردستان؛ بە دەسبەسەرکرانی لەیلا پاشایی ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتە چوار کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی چالاکانی ژن لە پارێزگای سنە، لەیلا پاشایی چالاکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا و بەم جۆرە ژمارەی دەسبەسەرکراوانی بواری ژنان لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە پارێزگای سنە گەیشتە ٤ کەس.

٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤