بەیانیی ئەمڕۆ، چوارشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٥، «ئازاد ڕەحمەتی»، هاوڵاتیی خەڵکی بانە و چالاکی ژینگەپارێز، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی ناڕوون گواسترایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند: «ئازاد ڕەحمەتی» خێزاندار و خاوەنی منداڵە و لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکی دەکات. هێزە ئەمنییەکان دوای دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی ناڕوونیان گواستووەتەوە و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمباریەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





