ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، لاوێکی کورد بە ناوی "مێهران بەهرامی" خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.