ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی "وەهاب حوسێن‌زادە"، خەڵکی مەهاباد پاش ٨١ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی وەهاب حوسێن‌زادە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.