ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، سۆهراب ئاویزکەن، ناڕازیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.
بانەمەڕی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە بەمەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" و "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.
سۆهراب ئاویزکەن، خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە چوارڕێیانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.





