ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان ڕەسووڵی"، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.

هیزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ بانە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینە"، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "دۆسینە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.