مامۆستا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینیی شەمسولعارفین نەجاری پاوە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە کرماشان کرا.
ئەم مامۆستا ئایینییە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە پێی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان ئامادە بێت.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا هادی ئەحمەدی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.





