ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەزیز موراد شەمس"، تەمەن ٤٣ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە خومپارە بەجێماوەکانی کاتی شەڕ لە بەنداوی ئەزگلەی سەرپێڵ زەهاو بەتوندی بریندار بوو و بە هۆی قووڵیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
ئەم ڕووداوە لە چوونەژوورەوەی بەنداوی "چەنگەربان" بەشی ئەزگلە ڕووی داوە و سک، دەموچاو و باقی ئەندامانی جەستەی عەزیز شەمس بەم هۆیەوە بەتوندی بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەرپێڵ و دواتریش لە ڕێگەی ئورژانسی هەواییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان ڕاگوێزرابوو.
عەزیز موراد شەمس خەڵكی سەرپێڵ و لە پاسەوانانی بەنداوی "چەنگەربان" بووە.





