سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، سەید تارق حوسێنی، خوێندکاری زانستی دینی لە شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە شکاندنی شووشە و دەرگای ماڵەکەی، ناوبرایان دەسبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید تارق حوسێنی پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی کرماشان، ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو خوێندکارە ئایینیە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





