ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەژاڵ خالیدیان" خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە لە دەستپێڕاگەشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کەژاڵ خالیدیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





