هەواڵدەریی "هێرانا" لە هەواڵێکدا باسی لە خۆکوژیی کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ٩ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کرد.
ئەو هەواڵدەرییە شوناسی ئەو کچەی بە ناوی "ساینا نیکئەندیش" کچی ڕامیار و شیوا، ڕاگەیاندووە.
ئەو مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ساینا زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.





