ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد خالیدی" خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.
هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە و لە مەودایەکی کورتەوە تەقەیان لێ کردووە.
ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.





