ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لاوێک بە ناوی "ئاسۆ (هەژار) عینایەتی" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی ئەمیر خەڵکی شاری بۆکان هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو لاوە بە چەک ڕاو دەستی دابوو خۆکوژی.
دەوترێ ئەو لاوە بەهۆی ترس لە دەرنەچوون لە تاقیکاریی کۆنکووری سەرتاسەری بۆ بەشەکەی خۆی دەستی دابووە خۆکوژی.





