ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری مینی‌بووس لە ناوچەی "هشڵی" بۆ سەرئاوی سەرفیروزئاوا" ١٧ کەس بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردان ڕووی داوە.

بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کرابوون.

پێشتر سەلیم خانی بەرپرسی بەڕێوەبەری پزیشکیی یاسایی پارێزگای کرماشان باسی لە گیانلەدەستدانی ٤٧ کەس لە یەک مانگدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی کرماشان کردبوو کە لەو ڕێژەیە ٣١ کەس پیاو و ١٣ کەسیان ژن بوونە.