لە گرتە ڤیدیۆیەکی ٢٧ چرکەییدا هێزە ئینتزامیییەکان لە شاری کرماشان چەند کەسیان پێچەوانەی پاراستنی کەرامەتی ئینسانی لە شەقامەکانی ئەو شارە لە پێش چاوی خەڵکدا سووڕاندەوە.

هێزە ئینتزامییەکان ئەو چەند کەسەیان بە تۆمەتی "تەقەکردن و نائەمنکردنـ"ـی ئەم دواییانەی شاری کرماشان، لە شەقامەکانی تەعاون و بێلوار خومەینی، لە پێش چاو خەڵک سووڕاندووەتەوە و سووکایەتییان پێ کردن.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "سووکایەتیکردن بەو چەند هاووڵاتییە لە کرماشان لەژێر ناوی ئەرازل و ئۆباش و لەسەر بڕیاری دادوەری بووە".

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هێزە ئینتزامییەکان ماوە ماوە دەست دەکەن بە سووکایەتیکردن و سووڕاندنی کەس یان کەسانێک لەژێر تاوانی جۆراوجۆر و ئەمەش پێچەوانەی کەرامەتی ئینسانی و یاساکانی مافی مرۆڤە.