ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەمە، لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، بریندار بوون.

ڕووداوی یەکەم  لە نزیک گوندی "قەڵاگا" بەهۆی سەرەولێژبوونی ماشینی هەڵگری کۆڵبەران ڕووی دا و ٦ کۆڵبەر بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرانە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرابوون.

هەروەها لە ڕووداوی دووەمدا و لە هەمان ڕۆژ، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری خاوەر و ماشینی هەڵگری کۆڵبەران، لە جادەی جوانڕۆ- پاوە، ٥ کۆڵبەری دیکەی بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی سەلاسی ‌باوەجانی و جوانڕۆ بوون.