ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهاب (شوانە) عەلیزادە" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کردووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە دووکانی کەرەستەی کۆنەفرۆشی (اوراق فروشی) هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک نییه.





