ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "فایەق حەمیدی" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری و لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
فایەق حەمیدی لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.





