ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بەهۆی کێشەی ماڵییەوە هانایان بۆ خۆکوژی برد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییانە، "ئەبووبەکر (ئەمیر) هندوو" و "هێدی (سروش) ‌هندوو" کە باوک و کوڕ بوون و "دڵشاد قەرەداغی" کە ژنی بنەماڵەکە بووە، ڕاگەیەندراوە.

باوک و کوڕەکە دەسبەجێ گیانیان لەدەست داوە و "دڵشاد قەرەداغی" هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "ئیندرقاشـ"ـی شاری مەهابادن.