ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن عەزیزی" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
پێشتر، ئەو هاووڵاتییە کوردە بانگهێشتی ئیداری ئیتلاعاتی شنۆ و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.





