دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاپوور حەبیبی" کوڕی "عیسا" و "فەرزین ڕۆستەمی" کوڕی "عەلی"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٤ی بەفرانبار، لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.





