ئاژانسی کوردپا: ساڵانە لە ئێراندا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر، ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن.
سەرپەرەستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان لە ئێراندا ڕایگەیاند: "بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێراندا، لە چاو ساڵی ڕابردوو، ٥ لەسەد زیادی کردووە".
ئەو بەرپرسەی حکوومەت، بە ئاماژەدان بە ڕێژەی چوونەسەری بەکاربردنی ماددە سڕکەرەکان لە ساڵی ٢٠١٩دا، ڕایگەیاند: "ڕێژەی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٦ هەزار و ٥٠٠ تۆن لە جیهاندا بووە".
سەرپەرەستی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان هەروەها زیادی کرد: "لە ئێراندا ساڵانە، ٣ هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، گیانیان لەدەست دەدەن".





