ئاژانسی کوردپا: کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕێژاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی ئەستاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، "ئەمیر پاڵانی"، خەڵکی شاری ڕێژاو و یەکێک لە کرێکارانی بەخێوکردنی ماسی لە کارگەی "سپێ بەرگـ"ی شاری جوانڕۆ، بە هۆی کارەباگرتووییەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەمیر پاڵانیئەم کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردندا تووشی کارەباگرتوویی هاتبوو و بەم هۆیەوە، گیانی لەدەست دا.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی "پیکنیکـ"ـێک لە باڵاخانەیەکی نیوەکارە لە شاری مەهاباددا، چوار کرێکار بریندار بوون.

ئەم چوار کرێکارە لە لای سەر و ڕووخساریانەوە تووشی سووتاوی بوونە و هێشتا شوناسیان بۆ "ئاژانسی کوردپا" ڕوون نەبووەتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی کارکردندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرابوو.

ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنیی کار، بەردەوام لەم ساڵانەدا لە کوردستان و ئێران، قوربانیی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.