ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن لقی ١٠١دادگای کەیفەری ئەو شارەوە، بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری دیواندەرە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانی تەعزیزی بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی "عەتائەڵلا ئەحسەنی"دا، سەپاند.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست" بە ٢ ساڵ و "بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان"بە ٥ ساڵ، سەرجەم بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیزی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە، مەحکووم کراوە.
داسەپاندنی ئەو حوکمە بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە سەر ڕاپۆرتی سپای پاسداران، بووە.





