ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکان، لەگەڵ هاووڵاتییان لە ناوچەی هەورامان، تووشی شەڕ و کێشە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥خاکەلێوە، بۆسەی هێزە ئینتزامییەکان لە سەر ڕێگای کاسبکارانی کورد لە جاددەی هەجیج_نۆدشە لە ناوچەی هەورامان، لەگەڵ دژکردەوەی توندی هاووڵاتییانی کورد بەڕەوڕوو بووه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد دەکەونە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکان و هاووڵاتییان پێش بە دەسبەسەرداگرتنی شتومەکی کاسبکاران، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، دەگرن.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: پاش ئەم هەوڵەی هاووڵاتییانی کورد، شەڕ و کێشە کە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئینتزامییەکان هاتە ئاراوە و مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی، دەستیان بە تەقەی هەوایی بۆ بڵاوەپێکردنی هاووڵاتییان کرد.
پاش ئەم ڕووداوە، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، بە ناچاری شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشت.





