ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، دەستی دایە خۆکوژی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی "ناسر نیکخا" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بەرقەڵا" و دانیشتووی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

ناسر نیکخا خێزاندار بووە و هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.

کۆمەڵناسان دەڵێن: "خۆکوژی دیاردەیەکی شاراوەیە و تەنانەت ناوەندیی ئاماری ئێرانیش لەو بارەوە ئامارێکی ڕاست ئاشکرا ناکات."

بە وتەی کۆمەڵناسان، یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕوونبوونی ئاماری خۆکوژی ئەوەیە، کە لە زۆربەی کاتەکاندا دەیانەوێت خۆکوژی بە مەرگی سروشتی پیشان بدەن.