ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەشی ئێران لە شاری ورمێ خۆکوژی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە، سەربازێکی کورد بە ناوی " موزەفەر خۆش قشڵاقی" کوڕی ڕەحمان، خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتەش لە شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە کوردە بە هۆی خەمۆکی و کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی.
پەرەگرتنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و زۆرەملێ کردن لە ڕۆیشتنی لاوەکان بۆ سەربازی و بارودۆخی نالەباری سیاسی و ئابووری لە ئێراندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕەوتی خۆکوژی سەربازەکانە لە شوێنی سەربازییەکەیاندا.





