ئاژانسی کوردپا: ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، درێژکردنەوەی مەئمووریەتی ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە کارێکی "ناپەسەند، ناڕەوا و بەرهەمی دەغەڵبازیی سیاسی" ناوبردووە.
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماڵپەڕی "میزان" ڕاگەیاندووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین و پێشکەوتووترین دێموکراسی لە ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهاندا هەیە".
ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی لەو بەیاننامەیەدا، درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆیی لە وڵاتەی بە کارێکی "ناپەسەند، ناڕەوا و بەرهەمی دەغەڵبازیی سیاسی" ڕاگەیاندووە کە ڕێپۆرتێرانێک لە ڕۆڵی بەڕێوەبەریی بەرنامەکانی میدیایی و پڕۆپاگەندەیی واشنتۆن، لەندەن، پاریس و تلاویو، هەڵسووکەوت دەکەن و ئەمەش بەڵگەیەی ڕوونە لەسەر گەندەڵیی پرسەکە و پەسەندکردنی بڕیارنامەگەلێک دڵەڕاوکێی مافی مرۆڤیی نییە، بەڵکوو پیلانە سەبارەت بە سیاسەتکاری، هەڵاواردن، خۆبەگەورەزانین، خۆسەپاندن و زابوونی ناوەندی بڕیاردەرانی ئەو گەڵاڵەیە".
ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا، ڕاگەیاندووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران، دیاریکردنی ڕێپۆرتێری تایبەت به مافی مرۆڤ بە ناپەسەند و ناڕەوا دەزانێ.





