ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا، لە نێو ڕووباری گوندی "زەڵێ"دا دەخنکێت.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ، دووشەممە، بیست و چواری بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی " عوسمان ڕەمەزانی" خەڵکی گوندی "داوودئاباد"ی سەر به ساری سەدەشت، لە ئاوی ڕووباری "زەڵێ"دا خنکا و گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا به هۆی زۆربوونی ئاوی ڕووبارەکە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

شەوی سێشەممە، چواری بەفرانباریش، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی " یاسین ڕەحیمی" کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "بلەسەن" سەر بە شاری بانه لە نێو ئاودا خنکا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەوێتە نێو ئاوی ڕووباری "زلی" و دەخنکێت.