ئاژانسی کوردپا: لە شەڕ و تێکەڵچوونێكدا یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە ئیتزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان کوژرا.

شەوی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، ستوان یەکەم "مستەفا عەبدولمەلەکی"، خەڵکی شاری قوروە و فەرماندەی پاسگای سنووری بروێشکان، لە گوردانی "نوور"ی شاری بانە، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو کوژراوە.

هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایان گەندووە، کە ئەو فەرماندەی هێزە ئینتزامییە، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداریدا لەگەڵ "ئەشراری موسەلەحـ"ـدا کوژراوە.

ئەو هەواڵدەرییانە هەتا ئێستا راپۆرتێکیان سەبارەت بە وردەکاریی ئەو ڕووداوە و چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ماوەیەک لەمەو پێش، "هەڵۆوەکانی زاگرۆس" بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایان گەیاند، کە لە شەڕ و تێکهەڵچوونی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر، لە شوێنێک بە ناوی "خێڵە ڕەشـ"ـی شاری بانە، یەکێک لە هێزە نیزامییەکان کوژراوه و دوو کەسی دیکە بریندار بوونه.

"هەڵۆوەکانی زاگرۆس"، شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوەی هێزە نیزامییەکانیان بە "ئارمان فەخری" ڕاگەیاند و دوو کەس لە برینداربووەکانیش بە ناوەکانی "لوقمان خەیاڵی و ...... مەنشلوو"، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کران.