ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "مێهران دەهستانیڕاد" تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی بریندار کرا.
تەقەی هێزە نیزامییەکان بەر لاقی ئەو مێرمنداڵە کوردە کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری سەردەشت کراوە و پزیشکەکان دۆخی تەندروستی ناوبراویان باش ڕاگەیاندووە.
ئەم کۆڵبەر مێرمنداڵە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی ڕووی لە کاری مەترسیداری کۆڵبەری لە سنوورەکان کردووە.





