ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنه دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی "محەممەدئەمین کەنعانی" خەلکی گوندی "تەخته" سەر بە شاری سنه هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە گرتنگە لێپێچینەوەی لێکراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە بوونی پارێزەر بێبەش بووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە هۆکاری دەسبەسەرکانی ناوبراو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیەوە، هیچ زانیارییەکیان نییه.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئازادیی کوڕەکەیان بە دانانی بارمتە هیچ ئاکامی نەبووە.
محەممەدئەمین کەنعانی ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ دوای بانگهێشتی بۆ ستاد خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزراوە.





