ئاژانسی کوردپا: نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام لە فێستیڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانەی ساڵی "حیرت" خەڵاتی بە دەست هێنا.
"یاسر بابایی"، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری ئیلام توانی خەڵاتی فێستیڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانە لە بواری چیرۆکنووسی و ڕەخنەی ئەدەبی بەدەست بهێنێت.
ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسە کوردە، توانی لە یەکەمین فێستێڤاڵی میللیی ڕەخنەی خەلاقانەی ساڵی "حیرت" بە ٣٨ ئیمتیاز یەکێک لە باشترینەکانی ئەو فێسیڤاڵە بێت.
ئەو نووسەر و ڕەخنەگرە ئەدەبییە لە یەکەمین فێستیڤاڵی ڕەخنەی ئەدەبی خەڵاقانەی ساڵ بە هۆی نووسینی بابەتێک لە ژێر ناوی "مرثیەای برای حسرت و خونهای ریختە" کە ڕەخنەیەک بوو لە سەر چێرۆکی "مرثیەای برای ژالە. م و قاتلش" لە نووسینی ئەبووتوراب بەدەست هێنا.
ئەو نووسەر و ڕۆژنامەوانە کوردە هەتا ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی چیرۆکنووسی به ناوەکانی "خش و خاطرە،مهر مهران،نامهای برای رئیسجمهورهای جهان"ه و تا ئێستا چەندین بەرهەمی دیکەشی بڵاو کراوەتەوە.





