ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی وێستانی دڵ گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "بێهزاد قاسمی" کوڕی مەمەند، خەڵکی شاری "ڕەبەتـ"ـی سەردەشت بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری لە سنووری شاری سەردەشت تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
کۆڵبەر بە چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەگوترێ، کە لە ناوچە سنوورییەکان بە کاری گواستنەوەی بار و شتومەکەوە خەریکن.





