ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کتێبی "فەرهەنگی گشتیی سینەما" بە زمانی کوردی لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،کتێبی "فەرهەنگی گشتی سینەما" لە لایەن نووسەرێکی کورد بە ناوی "سەید محەممەدئەمین هاشمی" بە زمانی کوردی چاپ کراوە و کەوتووەتە بەر دیدی هۆگرانی فەرهەنگی سینەمای کوردی.

کتێبی فەرهەنگی گشتیی سینما لە لایەن بڵاوڤۆکی میراتی هونەر لە شاری تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم کتێبە پاش پێنج ساڵ هەوڵ و لێکۆڵینەوەی بەردەوام چاپ کرا.

کتێبی فەرهەنگی گشتیی سینەما ٥٠٠ بەرگی لێ چاپ کراوە و نرخی هەر بەرگێکی ئەم کتێبە ٣٥٠٠٠ هەزار تمەنە.