ئاژانسی کوردپا: پارێزەری ڕامین حوسین‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم به ئێعدام و کچانی شیناوێ بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە بانگهێشت کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوسێن‌ ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە کرا.

ئەم پارێزەرە کوردە لەسەر سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە کراوە.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، دەبێ هەتا ١٠ ڕۆژی دیکە خۆی بە دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە بناسێنێ.

بانگهێشتی پارێزەرێکی کورد بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە