ئاژانسی کوردپا: کتێبی کۆمەڵە شێعری "بەهاری جودایی" شاعێرێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان کەوتە بەر دیدی خوێنەران و هۆگرانی شێعری کوردییەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ناتق مەجیدی" شاعێری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە نازناوی سۆران، دووهەمین بەرهەمی خۆی بە ناوی "بەهاری جودایی" چاپ و بڵاو کردەوە.

ناتق مەجیدیکتێبی "بەهاری جودایی" لە دووتۆی ١٤٠ لاپەڕە و لە لایەن چاپەمەنی زانکۆی شاری بۆکانەوە چاپ کرا و کەوتە بازاڕەوە.
ئەمە دووهەمین بەرهەمی ئەو شاعێرە کوردەیە، بەرهەمی یەکەمی ناوبراو بە ناوی "ڕێگەی دڵ و سەفەری گوڵ"، کە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ئیزنی پەردە لادانیان پێی نەدرا.
ناتق مەجیدی ناسراو بە "سۆران" لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە و لە ساڵی ٧٤ی هەتاوی، دەستی بە کار و چالاکیی لە بواری شێعر و وێژەی کوردی کردووە.





