ئاژانسی کوردپا: تەمەنی خۆکوژی لە کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێوەیەکی چاوەڕوان‏نەکراو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر لەو پەیوەندییەدا کوڕێکی تەمەن ٩ ساڵ لە شاری شنۆ دەستی‏دایە خۆکوژی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، منداڵێکی ٩ساڵە لە گوندی "دێ‏شەمس " سەر بە شاری شنۆ بە ناوی "ئیحسان دانشخواە" کوڕی موسلێح، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئیحسان دانشخواە

ئێحسان بە هۆکارێکی خێزانی دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەروەها ڕۆژی سێ‏شەممەی حەتووی ڕابردوو، لە شاری سەقز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە نێوی "بێگەرد ڕەسووڵی"، دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا، لە پارێزگای کرماشان قوتابیەکی ١٣ ساڵان لە نێو قوتابخانە بە هۆی کێشەی دەروونی دەستی‏دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا ١٤ منداڵی تەمەن ژێڕ ١٨ساڵان، کە زۆربەیان قوتابیی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی بوون، دەستیان‏داوەتە خۆکوژی و گیانیان لەدەست‏داوە.

کارناسان و شارەزایانی بورای دەروونی لەو باوەڕەدان کێشەگەلێکی وەک دەستکورتی بنەماڵە، کێشەی خێزانی، پشتگوێ خستنی داوکاریی منداڵان و خەمۆکی، لە هۆکارەکانی خۆکوژی بە ئەژمار دێن.

لینك پەیوەندیدار:
کرماشان / قوتابییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا