ئاژانسی کوردپا: کۆرێکی هەڵسەنگاندن و رەخنەیی لەپیرانشار بۆ بەرهەمی سینەمایی، سینەماکاری کورد جەلال ساعیدپەنا به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لەبەرهەمەکانی جەلال ساعید پەنا بەناوی "رەش و سپی" لەلایەن سینەماکار و شارەزایانی بواری هونەر تاوتوێ کرا.
لەو کۆڕەدا لێژنەی هەڵسەنگاندن سەرجەم لایەنەکانی ئەو بەرهەمەیان تاوتوێ کردووە.

که‌ماڵ حه‌سۆ نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیاتی کوردی لەپیرانشار، ئه‌میر غوڵامی لێکۆڵه‌ر و ماسته‌ری سینه‌ما له‌بۆکان و نه‌جات مه‌ولوودی ده‌رهێنه‌ر و سینەماکار له‌شاری شنۆ پێکهێنەری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کو‌رته‌فیلمی رەش و سپی بوون.
ئەو کۆڕه دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ لەلایەن "دامه‌زراوه‌ی ئیلاهه‌ی هونه‌ر" لەپیرانشار بەڕێوەچوو.
کورتە فیلمی چیرۆکی رەش و سپی لەدەرهێنانی جەلال ساعید پەنا، لە فێستیڤاڵی "فرێسکۆ"ی ئەرمەنستاندا توانیبووی خەڵاتی باشترین فیلم و تەندیسی فێستیڤاڵەکەی لەژێر ناوی "ئۆقرە و خۆڕاگری"ی بەدەست بێنێت.
ئەو فیلمە ساڵێک لەمەوبەریش لەیەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی دووەمین خولی فێستیڤاڵی دهۆکدا لە شاری دهۆک، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەو فستیڤاڵەی بەدەست هێنابوو.





