ئاژانسی كوردپا: یەكێک لە ناوەندەكانی سەر بە بەیتی "رێبەری (عەلی خامنەیی)" لە دوو ئوستانی كوردستانی ئێران لە هەوڵی پڕوپاگەندە و تەبلیغات بە نیشانەی پشتیوانی لەگرووپەكانی" آمران به معروف و ناهیان از منکر " دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٩‌ی خەزەڵوەر لە سەرجەم شارەكانی سەر بە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا كۆبوونەوە و رێپێیوانی" آمران به معروف و ناهیان از منکر " بەڕێوە دەچێت.

ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە كە لەژێر فەرمانی ناوەندەكانی سەر بە بەیتی رێبەریدا رێكخراوە لەلایەن ستادی " امر به معروف و نهی از منکر  " بەڕێوە دەچێت.

عەلی قەنبەری جێگری ئەو ناوەندە دەوڵەتییە لە ئازەربایجانی رۆژئاوا بە هەواڵدەریی فارسی راگەیاندووە، شوێنی كۆبوونەوەكە مزگەوتەكان(مصلای نماز جمعه‌ها) دەبێت و بە پلاكارد و پوستێریش دەرازێندرێنەوە.

بازاڕیان، كاسبكاران و لێژنە مەزهەبیەكان لەو گرووپ و كەسانەن كە بانگهێشتی رێپێوانەكی رۆژی هەینی كراون.

ماوەیەك لەمەوبەریش لەئوستانی ئیلام كە زۆربەی دانیشتوانەكەی شیعە مەزهەبن، سیمینارێكیان لەژێر ناوی"  امر به معروف و نهی از منکر  " بەڕێوە برد كە تێیدا قۆناغی ئێستای وڵاتی ئێران بە سەردەمی ئیسلامی ئەو كات بەراورد كرابوو.

ئیمام جومعە و نوێنەری عەلی خامنەیی لەئیلام لەو سیمینارەدا وتبووی: تەنیا لەرێگەی قورئانەوە دەتوانین بە سەر كێشەكاندا زاڵ بین و چارەسەریان بكەین.

هەر لەو پێوەندییەدا فەرمانداری شووت بۆ رێپێوانەكەی رۆژی هەینی وتویەتی: ئێمە تەنیا ئامانجمان ماتەم گرتن و نەوحەخانی نیی، بەڵكوو پێویستە بیر لە ئامانجی رسكان و شۆڕشەكانی ئیمام حوسێنیش بكەینەوە.

ئەو رێپێوانە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردووداو پاش رووداوەكانی پژاندنی ئەسید لە ئیسفەهان،" هاووڵاتییان لە ستادی"  امر به معروف و نهی از منکر  " بە گومانن.

لەتۆڕەكۆمەڵایەتی و لەنێوان هاووڵاتییاندا، پرسی "ئەسید پاشی" وەكوو دژكردەوە بە بێ‌حیجابی باسی لێوە دەكرێ‌و لەو باوەڕەدان دەست و پێوەندیەكانی سەر بە بناژۆخوازەكان ئەو كارانە دەكەن.

لەشارەكانی ئیسفەهان و تاران و ژمارەیەك لەزانكۆكانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پژاندنی ئەسید كۆبوونەوەی ئێعترازییان بەڕێوە بردبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا زیاتر لە ٢٤٠ كەس لە چالاكانی مافی ژنان و چالاكانی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا بە نیسبەت چوونە سەری توندوتیژییەكان لەئێران و دەركردنی هێندێ‌یاسای دژ بە ژنان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو.

بەیانییەكە پەرچەكردارێك بوو بە پەسند كردنی دوو مادە لەگەڵاڵەی " پشتیوانی لە".
بە باوەڕی واژۆكارانی بەیاننامەكە" ئەو كەسانەی كە كاری پژاندنی ئەسید ئەنجام دەدەن و هەمیش ئەو كەسانەی كە لە مەجلیسن بە دوای ئاسایی كردنەوەی توندوتیژی بە دژی ژنانن".

بە باوەڕی چالاكێكی سیاسی " ئاستی هاوپێوەندی نگەتیڤی كۆمەڵایەتی لەگەڵ نۆرمە نەرێنی و تاكگەراییەكان ئاوێتەی یەكتر بوون و ئێستا خۆیان لە شكڵی كۆمەڵگەدا دەرخستووە".

ئایدین ئەخوان باسی لەوەش كردووە، هەڵسوكەوتی خراپی هێزە ئینتزامی و دەزگا قەزاییەكان هۆكاری سەرەكیی جێگیر بوونی توندوتیژی و بێ‌ئەخلاقی لەئێرانن.