ئاژانسی كوردپا: سێ‌وەرزشكاری كوردی ئوستانی كوردستان، توانیان لە ركابەرییەكانی كاراتە، كەلە شاری تەورێز بەڕێوە چووە، سێ‌میداڵی "زێو" بەدەست بێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەرێكەوتی ٣ و ٤‌ی مانگی رەزبەر تیمی "كاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆكای" ئوستانی كوردستان( لاوان و گەورەساڵان) بەشدارییان لە ركابەرییەكانی شاری تەورێزدا كرد.

زانكۆ ئەحمەدی، وەرزشكاری كورد

لەو ركابەریانەدا، زانكۆ ئەحمەدی خەڵكی شاری سنە لەكێشی ٨٠+ كیلۆدا توانی میداڵی "زێو" بە دەست بێنێت.

زانكۆ ئەحمەدی مانگی رابردووش(خەرمانان) لە ركابەرییەكانی شاری تاراندا بەشداری كردبوو، کە توانیبووی پلەی یەكەم و میداڵی زێر بە دەست بێنێت.

هەر لەو پێوەندیەیداو لەئاستی لاوانیشدا، دوو كاراتەكاری دیكەی ئوستانی كوردستان بەناوەكانی كاویان و كاوان عەبدی(برا) لەكێشی ٤٨ و ٥٢ كیلۆدا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

لەركابەرییەكانی "كاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆكای" ٣٠٠ كەس لە ١٢ ئوستانی ئێرانەوە بەشدار بوون و ١٤ كاراتەكاری ئوستانی كوردستانیش لەوێ‌حوزووریان هەبوو.