ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە سیما ناسراوەكانی بواری شێعر و ئەدەبی كوردی لەشاری ئیلام، ماڵئاوایی لەژیان كرد.
ئێوارەی رۆژی هەینی رێكەوتی ١٤ی خەرمانان شاعیری ناسراوی كوردستان عەلی ئەسغەر عەباسی ناسراو بە (ئارام) و كوڕی گوڵموراد، دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەت بە ئەدەبیات و شێعری كوردی، کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا ئارام لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا تووشی نەخۆشی " سێیەكان"ی هاتبوو.

تەختی خان، وژدەروون، مانێشت و قەڵا رەنگ، ناوی ئەو هۆنینەوە و شێعرانەی مامۆستا ئارامن، كە سەرجەمیان لە وەسفی سرووشتدا هۆنراونەتەوە.
عەلی ئەسغەر عەباسی (ئارام) فەرمانبەری خانەنشین كراوی وەزارەتی وەزە و دانیشتووی شارەكی "سەرتاف"ی ئیلام بوو.
ماوەیەك لەمەوبەر چەند شاعیری شاری ئیلام بەناوەكانی زاهیر سارایی، نێعمەت داودیان، محەممەد پیرانی و محەممەد عەلی عەباسی سەردانی مامۆستا ئارامیان كردبوو، کە بەم شێوەیە باسیان لەو چاوپێكەوتنە كردبوو:
" ئاخاوتن لەمەڕ شێعر جێگە و پێگە شێعرییەكانی مامۆستا ئارام زۆر هەڵدەگرێ، تەنیا دەتوانین ئەوە بڵێن مامۆستا ئاران هەر وەكوو شێعر و هونینەوەكانی بۆ هەمیشە لەناو دڵی خەڵكی ئیلام و دەورووبەریدا دەمێنێتەوە".
رێوڕەسمی بەخاك سپاردنی ئەو شاعیرە ناوازەیە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو.
یەكێك لەشێعرەكانی مامۆستا " ئارام"
ئفتخار و شانازی وه کورد
"کورد" ده لای خودا و ده لای په‌یغه‌مبه‌ر ****** هه‌ر سه‌ر بلینه تا روژژ مه‌حشه‌ر
خودای میهره‌بان خوی خو خاس زانی ****** عه‌قیده‌ی پاکه و راسه زوانــــــی
ده شــار "بانــه" تا وه "مووســــیان" ****** یانی هه ده" غه‌رب "تا خوار "ئیــران"
براو خوه یشک "کورد" میهمان نه‌وازن ****** ده گیشت کشوه‌ر هه‌ر سه‌ر فرازن
کورد" قانع وه ئه‌مر په‌روه‌ردگاره ****** ئه‌را کورد به سهئی ئفتــــــخاره
"کورد و کوردزوان" گیشتی یه زانن ****** مایه‌ی ئفتخار خه‌لک جهانــــن
کورده‌یل زینگن دایم وه شـــــادی ****** چ ده نام شار چه ده ئـــــــابادی
هه‌م همیدارم ده ده‌رگای یـهزدان****** ها هر کشوه‌ری کورد و کورد زوان
دایم سهربلین و خوه‌ش و خوره‌م بووگ****** شر دشمنه یل دهسرس که‌م بووگ
ئارام ئفتخار تو یه‌س ک کـــوردی****** ئو نام کوردیل وه نیکی بـــــــردی











