ئاژانسی كوردپا: هونەرمەندێكی كورد لەفستیڤاڵی سەراسەری لەئێران وەكوو گۆڕانبێژی سەركەوتوو و دەنگ خۆش دیاری كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی هونەریی محەمەدجەواد شەوهانی لە ئیلام، لە هەژدەیەمین فستیڤاڵی بەرهەمە رادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکان‌دا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

ئەو بەرهەمە، کە ناوی "نیشتمان" بوو، بەشداریی لە بەشەكانی مۆسیقا و ئاهەنگسازییدا كردبوو، کە لەنێوان ٥١٢ بەرهەم‌دا وەكوو سەركەوتووترین بەرهەم هەڵبژێردرا.

محەمەد جەواد شەوهانی، هونەرمەندی کورد

محەمەد جەواد شەوهانی و فەرۆخ سرشتی وەكوو سەركەوتووترین گۆڕانبێژ لە بەشی "ئۆرکێستراڵ" و بەشی "ئاهەنگساز" دەستنیشان کران

هەژدەمین فستیڤاڵی بەرهەمەرادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانی ئوستانەكان بە بەشداری ٧٠٠ هونەرمەند لە ٣٢ ئوستانی ئێران بۆ ماوەی سێ‌رۆژ لە تەورێز بەڕێوە چوو.

شێعری "نیشتمان" لە نووسینی دكتور "ئیرەج خالیسی"‌یە و لەلایەن مازیار فەرۆخەوە كاری دانانی ئاهەنگی بۆ كراوە وتێیدا كەڵك لە سازە ناوچەیی دووزەلە وەرگیراوە.

محەمەد جەواد شەوهانی تەمەنی ٣٥ ساڵ و لەئیلام لەدایك بووە و لە ساڵی ١٣٧٩وە دەستی بەكاری هونەری كردووە.