ئاژانسی كوردپا: یەكەمین ژمارەی بڵاڤۆكی "شوناس" لەلایەن خوێندكارە كوردەکانی زانكۆی ورمێ‌لەچاپ درا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بڵاڤۆکی "شوناس"، کە بڵاڤۆکێکی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و هونەرییە، یەكەمین ژمارەی لەمانگی بانەمەڕدا بڵاو كرایەوە.

سەرنووسەری و دیزانی بڵاڤۆكەكە لەئەستۆی محەمەد باوەڕدی مەقەدەمە و هەروەها خاوەن ئیمتیازی بڵاڤۆكەكەش ئاسۆ مستەفانژاد و ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێندكارانی كوردی زانكۆی "ورمێ‌"‌ش كاری نووسین و وەرگێڕان بۆ بڵاڤۆكی "شوناس" دەكەن.

شوناس بە شێوەی وەرزنامەیە و رۆژی شەممە ریکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ یەکەم ژمارەی بڵاو بوویەوە.

لە "شوناس"‌دا بابەتەكان بە دوو زمانی كوردی و فارسی بڵاو دەكرێنەوە و لەو ژمارەیەدا چەندین بابەتی كوردی وەك: "رووناكبیری كورد لەكوێن، جگەر خوێن، شاری مێژووی رەبەت، كوردانی خوراسان و ..." لەناو بڵاڤۆكەكەدا گونجێندراوە.

شوناس وشەیەكی كوردییە و لە زمانی فارسیدا بەواتای "هویت"‌ـە.