ئاژانسی کوردپا: هێندێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندنی قوتابیان بێبەرین و هاوکات قوتابیانی قوتابخانەی گوندی عەلیابادی بۆکان بە زۆرە ملی پارەیان لێ ئەستێندراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ قوتابیانبی گوندەکانی "دەرماناوێ و سێوەتاڵ" لە ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندن بێبەرین و ئەمەش کێشەی بۆ مامۆستا و قوتابیان دروست کردووە.
بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگادار هەر کام لە و دوو گوندە زیاتر لە ١٠ قوتابیی کوڕ و کچی تێدایە، بەڵام قوتابیان لە ژوورێکی ٥ مەتریدا وانەیان پێ دەوترێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی قوتابخانەی "سالمی ٢"ی گوندی "عەلیاباد"ی شاری بۆکان بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردەی شاری بۆکان ، داوای ٥٠ هەزار تەمەن پارەی لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە کردووە.
بەوتەی سەرچاوەتیەکی ئاگادار، "ئەو قوتابیانەی کە نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، لەلایەن بەرپرسی قوتابخانەوە سووکایەتی و هەڕەشەیان لێکراوە".
سەرچاوکە وتیشی: " قوتابخانەی عەلیاوا زیاتر لە ٥٠٠ قوتابی هەیە و بەرپرسانی قوتابخانەکەش داوایان لە قوتابیان کردووە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بە قوتابخانە بدەن، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە زۆربەی قوتابیان توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە".





