ئاژانسی کوردپا: رەزا بەختیاری هونەرمەنی کوردی خەڵکی کرماشان نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی خۆی بەناوی "نەتەوەێ ماد" بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو ئەڵبۆمی "نەتەوێ ماد" کە ٥ بەرهەمیی گۆرانیی کوردی بەدەنگی هونەرمەند رەزا بەختیاری و بەزاراوەی کەلهوڕی لە خۆ گرتووە بڵاو کرایەوە.
شێعرەکانی ئەو بەرهەمە گۆرانییە لەلایەن " کیومەرس بەلدە"ـەوە هۆنراونەتەوە و لەلایەن هۆنەرمەند رەزا بەختیارییەوە ئاوازیان بۆ دانراوەو و هەروەها سەلام خانەقینی کاری تەنزیمی ئاهەنگی بۆ کردووە.
هونەرمەندی دەنگخۆش "رەزا بەختیاری(فەراز کەلھوڕ)" ئەو بەرهەمەی کە گۆرانییەکانی "نەتەوێ ماد، کرماشان، چەو کاڵت و شەویل بێ هەسارە"ی لەخۆ گرتووە، پێشکەش بە ئۆگرانی و لایەنگرانی مۆسیقای رەسەنی کوردی کردووە.





