ئاژانسی کوردپا: لەبەرەبەری ساڵی نوێ و وەرزی بەهار، رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی خەڵکی کەنگاوەر لە چالاکییەکدا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی شوێنەوار و ئاسەوارە دێرینەکانی ئەو شارە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوەتی ٢٧ی رەشەممە رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی بنەماڵەکانی شاری کەنگاوەر بەشێوەی خۆڕسک بەبێ پشتگیری هیچ لایەن و ناوەندیكی حکوومەتی، "پەرستگەی ئاناهیتا"یان لە شاری کەنگاوەر خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکییە لەلایەن ژنان و کچانی گروپەکانی خاچی سووری "ئارمان"، سیروان و نسیم (سروە)ی شاری کەنگاوەر ئەنجام دراوە.
مێژووی دروستکرانی پەرستگەی ئاناهیتا بۆ سەردەمی ساسانی و ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە و رووبەری ٢٢٠ میتر درێژی و ٢١٠ میتر پانایی لە شاری "کەنگاوەر"ی سەربە ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.
وشەی ئاناهیتا بە واتای "فریشتە، پاسەوانی ئاو، فراوانی و جوانی"یە و ئەو پەرستگەیە بایەخێکی تایبەتی لەلای خەڵکی کەنگاوەر هەیە.





