ئاژانسی کوردپا: جاریکیتر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و گوندی "گڵەسوورە" و بناری قەندیلیان بە خەستی بوردومان کرد و چوار قوربانیی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر١ی ئەمشەو رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی تورکیە گوندی "گڵەسوورە" و چەند گوندێکی دیکەیان لە بناری قەندیل بە خەستی بوردومان کردووە و ٤ هاووڵاتی لەو ناوچەیە کوژراو و بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیەند، دوو کەس بە ناوەکانی "عەلی قادرزادە" تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "کۆدەڵ"ی سەردەشت "شەپۆل ئەحمەدی" کوڕی لوقمان تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەهاباد کوژراون و "رێباز" خەڵکی ناوجەی هێران و نازەنین لە هەریمی کوردستان و "ئەبووبەکر خدر پیرۆت" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی "چەکۆ"ی سەر بە بەخشی وەزنێ شاری سەردەشت بریندار بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە ساڵانە بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوردمانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوارەیی و کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
ساڵی رابردووش چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەر گوندی" کورتەک"یان لە بناری قەندیل بوردومان کرد کەلە ئەنجامدا ٧ هاووڵاتی دانیشتووی ئەو گوندە گیانیان لەدەست دا.




