كوردپا: لە یەكەمین رۆژی ساڵی 1391ی هەتاویدا بڕیارە كاناڵێكی ئاسمانی بێتە ریزی تەلەفیزیۆنە كوردییەكانەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرانی كاناڵەكە، ئەم تەلەفیزیۆنە سەر بە "بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان"ـە.
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە، چالاكییەكانی ئەم كاناڵە لە 5 بەشی سەرەكیدا دەبێت و سەربەخۆیی و بەستراوە نەبوون بە فیكری حیزبی، سەربەخۆ بوونی بەڕێوەبەرانی ئەم كاناڵە و بەستراوە نەبوونیان بە لایەنە سیاسییەكان لە گرینگترین سیاسەتەكانی ئەم كاناڵە هاتۆتە ئەژمار.





